بەوێنە لە سەنتەری كەركووك تەقینەوەیك روویدا

دوای ئەوەی لە چەند شەوی رابردوو هێڕشی چەكداری كرایە سەر چەند ناوچەیەكی شاری كەركووك و زنجیرەیەك تەقینەوە لە شارەكە روویدا كەمێك لەمەو بەر لە شەقامی كەركووك تەقینەوەیەك رویدا
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك تەقینەوەكە لە گەڕەكی قودسی كەركووك بووە لە بەردەم مۆلێك تەقینەوە زیانی ماددی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا تا ئێستا زیانە گیانیەكان نازانرێن.

هەروەها خواكوڕك زانیویەتی تەقینەوەكە لە رێگای ماتۆڕ سكیلێك ئەنجامدراوە, دوای تەقینەوەكەش هێزە ئەمنیەكان كەوتوونەتە حالەتی ئامادەباشی و مەترسی تەقینەوەی دیكەش دەكرێت.

Back to top button