به‌وێنه‌…یاریزانێكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كۆچی دوایی كرد

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی له‌ پێگه‌ی فه‌رمی تایبه‌ت به‌ یانه‌كه‌ی بله‌ باره‌ی مردنی یاریزانێكی پێشووی رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ (کوینی کاسترۆی) یاریزانی یانەکە لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە ئەمەش دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی.”

ئینریکی کاسترۆ یەکێک بووە لە ئەفسانەکانی هەشتاکانی یانەی بەرشەلۆنەو توانیویەتی چەندین نازناو لەگەڵ ئەم یانەیە بباتەوە، هەروەها یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش بڕیاریدا لەسەرجەم یارییەکانی ئەم هەفتەی خولی ئیسپانیا خولەکێک ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی ئەو یاریزانە رابگەیەنرێت و میسیش لە ئینستاگرامی خۆی نوسیویەتی بۆ هەتا هەتایە کوینی.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” كه‌ کاسترۆ توانیویەتی لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ تا ١٩٨٤ لە ٩٩ یاری ٥١ گۆڵ بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆماربکات و ده‌ورێكی باڵای هه‌بووه‌ له‌ یانه‌كه‌ و تا ئێستاش یانه‌كه‌ رێزی زۆری لێده‌گرت و هانده‌رانی یانه‌كه‌ش خۆشیان ده‌ویست.

Back to top button