پۆلیسی سۆران: شه‌ش هاووڵاتی به‌هۆی سه‌رما و سۆڵه ره‌قیان بردۆته‌وه
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران له باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی 6 هاووڵاتی به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌وه رایده‌گه‌ێنێت.” كه لە سنوری نێوان هەرێمی کوردستانەوە و تورکیا شەش هاوڵاتی بەهۆی سەرما و سۆلەوە ڕەقبوونەتەوە.”
له‌و باره‌وه، (هاوار ئەرگۆشی) گوتەبێژی پۆلیسی سۆران به میدیاكانی راگه‌یاندوه.” كه لە سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا نۆ کەس بەمەبەستی کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات ویستویانە لە رێگەی روباری ماوەران لە سیدەکان بپەرنەوە بۆ ناوخاکی تورکیا، بەڵام بەهۆی سەرما و سۆڵەوە لەو نۆ هاوڵاتییە شەش کەسیان گیانی لەدەستداوە، کە چواریان منداڵی کچن لەگەڵ ئافرەتێک.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران باسی له‌وه‌ش كردووه.” یەکێک لە تەرمەکان لە سنوری خاکی تورکیا جێماوە کەوتۆتە دەستی هێزەکانی پاسەوانی سنوری تورکیا، هه‌روه‌ها سێ کەسەکەی تر بەهۆی سەرماوە باری تەندروستیان ناجێگیرە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەمیزان کراون لە باکوری کوردستان”.