كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی جه‌زائیر و نرخی نه‌وت له جیهاندا
خواكوڕك
بڕیاره له 26 تاوه‌كو 28ی ئه‌یلۆل كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاته به‌رهه‌مێنه‌ره‌كانی نه‌وت له وڵاتی جه‌زائیر ببه‌سترێت، و هه‌ریه‌كه له سعودیه و ئێرانیش له ئێستاوه كاردانه‌وه‌یان له‌مه‌ڕ بڕیاره چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه هه‌یه.
ئامانجه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به پله‌ی یه‌كه‌م دیاری كردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و خستنه بازاڕ، و هێشتنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له ئاستێكی سه‌قامگیر. به‌لام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سعودیا پابه‌ند نه‌بێت به بڕیاره‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ روسیا له په‌راوێزی جی 20 كه ئه‌مساڵ له چین به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین جار وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك هه‌وڵیانداوه ئاستێك بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دابنێن، به‌ڵام به‌هۆی كێشه سیاسیه‌كانی نێوان ئێران و سعودیا نه‌توانراوه ئه‌م سیاسه‌ته بگیرێته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش وایكردووه ناجێگیری نرخ له‌بازاڕه نه‌وتیه‌كان رۆژ دوای رۆژ دوو دڵی زیاتر بۆ فرۆشیارانی نه‌وت دروست بكات.
له ئێستادا وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له هه‌وڵدان به‌هه‌ر جۆرێك بێت نرخی نه‌وت بگاته ئاسته‌كانی 60-70 دۆلار و به‌شێك له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك سڕبكرێت، به‌ڵام تا ئێستا سعودیه نه‌چۆته ژێر ئه‌و باره‌و له گرنگترین هۆكاره‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
یەکەم: سڕکردن ناتوانێ نرخی بەرمیلێک نەوت بگەیەنێتە 70 دۆلار.
دووەم: پێشتر فەنزوێللا داوای سڕکردنی کردبوو و سعودیە رەتیکردبووەوە.
سێیەم: سعودیە دەیەوێ پیشەسازیی نەوتی لیتە رابگرێت و سڕکردن بەهێزیدەکاتەوە.
چوارەم: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وادەکات ئێران بەهێزببێتەوە و سعودیە ئەمەی ناوێت.