مه‌سرور بارزانی: ئیتر هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌ركه‌ی ده‌ستووریه‌كانی جێبه‌جێ كرد
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مریكا له‌باره‌ی پێشهڵكاریه ده‌ستووریه‌كانی عێراق و نه‌كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، رایدهگهێنێت”کوردستان ئەرکە دەستوورییەکانی بەجێگەیاندووە و ئێستا کاتی ئەوەیە بەغدا ئەرکەکانی خۆی جێبەجێبکات”.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان مه‌سرور بارزانی له پایته‌ختی ئه‌مریكا له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی رووداو هه‌روه‌ها دەشڵێت، هۆکاری بڕیاری داخستنی گەشتیی نێودەوڵەتی فڕۆکەخانەکانی کوردستان سیاسییە نەک تەکنیکی، گوتیشی”لەگەڵ بەرپرسانی کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و سیناتەکان کۆبووەتەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێک کراوە.
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان، هه‌ر له‌باره‌ی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا گوتیشی” ده‌توانم بڵێم ئێمه گه‌یشتینه رێكکه‌وتنێك بۆ چۆنێتی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان به‌ڵام هه‌موو رۆژێك بیانوویه‌كی دیكه دەهێننه پێشه‌وه. وادیاره مه‌به‌ست سیاسییه و ته‌كنیكی نییه ئه‌گه‌رنا هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان نه‌كرێنه‌وه”.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان گوتیشی” سه‌ره‌ڕای بوونی بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت به‌ڵام ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان زۆر باشن و كوردستان و ئه‌مریكا دۆست و هاوپه‌یمانی یه‌كدین، ده‌شلێت سه‌ردانه‌كه‌ش بۆ زیاتر به‌هێز كردنی ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و واشنتنه”.