ئومێد خۆشناو له‌باره‌ی چاكسازیه‌كانی حكومه‌ت له‌په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌ویه‌ك ده‌دات

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی پرۆژه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت” به‌خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت ده‌نگده‌ر و ئه‌ندامانی پارتیش ڕاده‌گه‌ێنین، كه‌ خوشك و براكانتان له‌ فراكسیۆنی پارتی، هه‌رچی كردبمان و بیكه‌ین، دڵنیابن به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خستنه‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی پیشه‌ی ئێمه‌یه‌ و مومكین نییه‌، وه‌ك خه‌ڵكیتر له‌به‌رده‌می میدیا قسه‌یه‌ك و له‌ ژووری داخراویش هه‌ڵسوكه‌وتی تر بكه‌ین، بۆیه‌ دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ دوای ڕوونكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، وه‌ك فراكسیۆن به‌ زمانی ژماره‌ و داتا هه‌موو ڕاستییه‌كان وئامانج وهه‌نگاوه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو.

ئومێد خۆشناو هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”هه‌ر بۆ زانیاریتان، هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی پڕۆژه‌كه‌ ٧٠ ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌نگی پێداوه‌، هه‌روه‌ها كۆی گشتیی پڕۆژه‌كه‌ش ٦٨ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌نگی پێداوه‌ و هیچ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان یان فراكسیۆنێك دژی نه‌بووه‌. بۆیه‌ جارێكیتر داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌ چه‌واشه‌كاری ئه‌و لایه‌نانه‌ بگرێت تا چیتر سۆز و عاتیفه‌ی هاووڵاتییان به‌كار نه‌هێنن بۆ سواڵی ده‌نگ و هه‌ڵبژاردن. هه‌ڵبه‌ت دوای وه‌ڵامی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، وه‌ك فراكسیۆنی پارتی هه‌ڵوێستی فه‌رمیمان ده‌بێ و ته‌واوی ڕاستییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ ڕوو.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان

پاش ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرا، ڕێكاره‌ یاسایه‌كان له‌په‌رله‌مان گیرانه‌ به‌ر و دوێنێ دره‌نگانی شه‌و یاساكه‌ په‌سند كرا.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ جارێكیتر موزایه‌ده‌چییه‌كان، وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان ده‌یانه‌وێ ڕای گشتی به‌لاڕێدا ببه‌ن و چه‌واشه‌ی بكه‌ن. بۆیه‌ داواكارین هه‌رچی زووه‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت، ئامانج و ڕاستی پڕۆژه‌كه‌ بۆ ڕای گشتی بخه‌نه‌ به‌رچاو و ڕوونی بكه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت ده‌نگده‌ر و ئه‌ندامانی پارتیش ڕاده‌گه‌ێنین، كه‌ خوشك و براكانتان له‌ فراكسیۆنی پارتی، هه‌رچی كردبمان و بیكه‌ین، دڵنیابن به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خستنه‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی پیشه‌ی ئێمه‌یه‌ و مومكین نییه‌، وه‌ك خه‌ڵكیتر له‌به‌رده‌می میدیا قسه‌یه‌ك و له‌ ژووری داخراویش هه‌ڵسوكه‌وتی تر بكه‌ین، بۆیه‌ دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ دوای ڕوونكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، وه‌ك فراكسیۆن به‌ زمانی ژماره‌ و داتا هه‌موو ڕاستییه‌كان وئامانج وهه‌نگاوه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو.

هه‌ر بۆ زانیاریتان، هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی پڕۆژه‌كه‌ ٧٠ ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌نگی پێداوه‌، هه‌روه‌ها كۆی گشتیی پڕۆژه‌كه‌ش ٦٨ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌نگی پێداوه‌ و هیچ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان یان فراكسیۆنێك دژی نه‌بووه‌. بۆیه‌ جارێكیتر داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌ چه‌واشه‌كاری ئه‌و لایه‌نانه‌ بگرێت تا چیتر سۆز و عاتیفه‌ی هاووڵاتییان به‌كار نه‌هێنن بۆ سواڵی ده‌نگ و هه‌ڵبژاردن. هه‌ڵبه‌ت دوای وه‌ڵامی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، وه‌ك فراكسیۆنی پارتی هه‌ڵوێستی فه‌رمیمان ده‌بێ و ته‌واوی ڕاستییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ ڕوو.

له‌كۆتاییدا جارێكیتر، خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، چاكسازی پێویستییه‌كی حه‌تمییه‌ و تا حوكمڕانی هه‌بێ، چاكسازییش پڕۆسه‌یه‌كی هاوشانی حوكمڕانی ده‌بێ و فراكسیۆنی پارتی هه‌ڵگری ئه‌و مه‌شخه‌ڵه‌ ده‌بێ، ئه‌مه‌ش پشتیوانی ته‌واوی ئه‌ندامان و لایه‌نگران وسه‌ركردایه‌تیی پارتی له‌گه‌ڵه‌، ئێمه‌ ده‌ستكراوه‌ كراوین له‌چاو نه‌پۆشینی كه‌موكوڕی و چاكسازیكردن و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی و ڕانه‌كردن و خۆڵ نه‌كردنه‌ چاوی هاوڵاتیان وه‌ك خه‌ڵكی دیكه‌.

له‌گه‌ڵ ڕێز و حورمه‌تی زۆر
ئومێد خۆشناو
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پ د ك

Back to top button