جه‌ماوه‌ری پارتی نارازیه له قبوڵكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران
پاش ناردنی پرۆژه یاسایی چاكسازی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و قبوڵكردنی یاساكان، بووە ھۆی گەراندنەوەی زیاتر لە ١٥٠ ملیار دینار لە بودجەی مانگانە کە کاریگەری باش لەسەر توانای حکومەت بۆ پێدانی موچە دروست دەکات، گه‌راندۆته‌وه به‌مه‌ش خه‌ڵكی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پاڵپشتی له‌و پرۆژه‌یه كرد، به‌ڵام له بڕگه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، ناره‌زایه‌تی زۆر كه‌وتۆته‌وه، جه‌ماوه‌ری پارتی فشار له‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كه‌یان دروست كردووه”.
له‌و باره‌یه‌وه، نیاز حاجی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، له نووسینێكی دا رایدهگهێنێت”ئەوەی جیگای نیگەرانی و گلەیی خەڵکە ، تایبەتە بەو بڕگەیەی کەباس لە موچەی خانەنشینی خۆیان دەکات كه مه‌به‌ستی په‌رله‌مانتارانی كوردستانه ، ھەرچەندە تا ئێستا ھیچ پەڕلەمانتارێک رونکردنەوەی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە کە چۆنە و بڕەکەی چەندە بەڵام پێویستی دەکرد لەو بڕگەیەدا ئەوان بەرپرسانەتر ھەڵسوکەوت بکەن ، ئەو کارە باشەی کە کردویانە فی سفری نەکرنەوە و باری گوزەرانی خەڵکیان لەبەر چاو بگرتبا و لەناو ئازارەکانیان بونایە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ناکرێ لەبەرامبەر چوار ساڵی خزمەتی خۆیان لە پەڕلەمان بەقەد ١٤ فەرمانبەر کە خزمەتی ٢٠٠ ساڵی ھەیە خانەنشینی بۆ خۆیان ببڕنەوە .