قوباد تاڵه‌بانی له‌باره‌ی مووچه خۆڕی بندیوار چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرا ده‌كات

له میانی كۆنفراسێكی تایبه‌ت به راگه‌یاندنی سیسته‌می كاركردنی ئه‌لیكترۆنی له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانسیتی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ( قوباد تاڵه‌بانی) رایده‌گه‌ێنێت، تا ئێستا 50 هه‌زار مووچه‌خۆڕی بندیوار له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه”.
قوباد تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”له‌ڕێگه‌ی سیستمی بایۆمه‌ترییه‌وه، پاش وردبینیكردن بۆ میلاك و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئه‌وه ئاشكرا بووه كه 50 هه‌زار كه‌س موچه‌خۆری بندیوار بوون، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” رێژه‌یه‌كی زۆر مووچه خۆری دوو مووچه‌یش هه‌یه”.
له‌باره‌ی چاكسازه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چاكسازی كرداری له‌هه‌رێمی كوردستان ( قوباد تاڵه‌بانی) ده‌شلێـ” حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌چاكسازی كرداری وه‌ڵامی به‌غدادی داوه‌ته‌وه، هاوكات قوباد تاڵه‌بانی داواشیكرد به‌غدا پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنه بێت كه بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران داویه‌تی”.
شایانی باسه دوێنێ سێ شه‌ممه، خاڵه‌كانی پرۆژه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌ره‌له‌مانی كوردستان هاته په‌سه‌ند كردن، به‌ڵام ناره‌زایه‌تی زۆری له‌باره‌ی مووچه‌ی خانه‌نشنی په‌رله‌مانتارانی كوردستان لێكه‌وتۆته‌وه”.