مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان ئه‌نجامداوه و روونيشى كرده‌وه، ئێستا ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و كۆبوونه‌وانه به‌رهه‌می باشیيان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، ده‌شلێـ” چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی دۆناڵد ترامپ و كۆنگرێسمان و سیناتۆره‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و ئه‌مریكا و درێژه‌دان به هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ گه‌لی كوردستان، سیناتۆرێكی ئه‌مریكیش رایده‌گه‌یه‌نێت كوردستانی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد نزیكه”.
ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و به‌رده‌وامی سزاكانی عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری راگرتنی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و پرسانه بوون كه راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له گه‌وره سیناتۆره‌كانی ئه‌مریكی تاوتووى كردن.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئاشكرای كرد، كۆبوونه‌وه‌كان پۆزه‌تیڤ بوون، به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه كۆبوونه‌وه‌كان به‌رهه‌می باشیيان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.
یه‌كێك له‌و سیناتۆره ئه‌مریكیانه‌ی كه راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵی كۆبووه‌وه، گه‌وره سیناتۆری كۆمارییه‌كان، تێد كروز بوو كه به یه‌كێك له‌و به‌رپرسه ئه‌مریكانه ناسراوه كه هه‌میشه پشتگیریی له پرسی كورد كردووه و دوای كۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی، تێد كروز به راگه‌یاند، پێویسته ئه‌مریكا به هه‌موو توانایه‌كییه‌وه پشتگیریی له پرسی كورد بكات و به‌مزووانه كوردستانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ ده‌بینن.
تێد كروز گوتيشی: “من به هه‌موو توانامه‌وه پشتگیريی له كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ده‌كه‌م، كورد هه‌میشه هاوپه‌یمانمان بوون و پشتگیریی ئه‌مریكایان كردووه، له‌كاتی زۆر زه‌حمه‌تدا پاڵپشتی ئه‌مریكایان كردووه و له‌پێناو ئه‌و ئامانجه‌ش قوربانی زۆریان داوه”.
سه‌باره‌ت به هێزی پێشمه‌رگه، تێد كروز ده‌ڵێت: “هێزی پێشمه‌رگه چه‌ندینجار ئه‌و راستيیهی سه‌لماندووه كه جه‌نگاوه‌رێكی ئازا و چاونه‌ترسن، بۆیه من له‌و بڕوایه‌دام كه پێویسته ئه‌مریكا بێ هیچ مه‌رجێك پشتگیریی كورد بكات، زۆربه‌ی كاتیش ویستوومه ده‌نگی كورد بگه‌یه‌نمه به‌رپرسانی ئه‌مریكی و دڵنیاشم به‌مزووانه كوردستانی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ده‌بینم”.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی له واشنتن، به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ سیناتۆر تیم كه‌ین كاندیدی دیموكراته‌كانی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی رابردوو، كۆبووه‌وه و دواتریش له‌گه‌ڵ سیناتۆری كۆمارییه‌كان كۆبووه‌وه.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، له باره‌ی زنجیره كۆبوونه‌وه و سه‌ردانه‌كه‌یدا، بۆ ئه‌مه‌ریكا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته له كاپیتۆڵ هیڵز، نووسیویه‌تی: “له به‌رامبه‌ر پشتیوانی‌یان له هه‌رێمی كوردستان سوپاسم كردن و گفتۆش له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كوردستان كرا، جه‌ختیش له‌وه كرایه‌وه كه پێویسته به‌غدا مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد جێبه‌جێ بكات”.