یه‌كێتی: هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌بادی.. به‌گه‌وره‌ترین درۆزن وه‌سفی ده‌كات
گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان( سه‌عدی پیره) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، هێرشی ده‌كاته سه‌ر عه‌بادی و ده‌لێـ”ناتوانرێت له‌گه‌ڵ عه‌بادی رێككه‌وتن بكرێت، چونكه ئه‌مڕۆ شتێك ده‌ڵێت و سبه‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” هه‌ڵوێسته‌كانی عه‌بادی وه‌ك ئه‌وه وایه، شه‌ڕی ده‌روونی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان بكات، هاوشێوه‌ی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو”.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئه‌و هه‌وڵانه هیچ كاریگه‌رییان نابێت و ئه‌زموونی پێشووش هه‌یه، بۆیه وا باشتره عه‌بادی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌وێت و ده‌شلێـ”له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، نابێت بۆنه ئایینییه‌كان و چله و عاشوورا، بۆ ته‌یاركردنی شه‌قامی شیعی له دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنرێت، گوتیشی پێشتر بنه‌مایه‌ك هه‌بوو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێكده‌كه‌وتن، ئه‌ویش مه‌بده‌ئی ته‌وافوق بوو و دووپاتیكرده‌وه، ئێستا ئه‌و مه‌بده‌ئه ئێستا وه‌لانراوه و پێویسته سه‌ر له نوێ كاری له‌سه‌ر بكرێت”.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره هه‌روه‌ها له‌باره‌ی خۆ به پاڵه‌وان كردنی شه‌ری داعش و چوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌شلێـ”، زۆربه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانی عه‌بادی، خۆ به پاڵهوانكردنه له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، كه ته‌نها خۆی پاڵه‌وانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه نییه، گوتیشی ئه‌وان شاندی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان نین، به‌ڵكو ئه‌وان به‌شداریی له سێمینارێكدا ده‌كه‌ن، بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا و لێكتێگه‌یشتن و هیوای به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره گفتوگۆیانه‌شی خواست له نێوان پێكهاته‌كانی وڵات.
سه‌عدی پیره هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خورماتوو بۆچوونی حزبه‌كه‌ی خسته روو و رایگه‌یاند” پرسه‌كه‌ی ئه‌وێ ئاڵۆزه و ده‌ستی “دراوسێكانیشی” تێدایه، ئه‌وه‌ی له‌وێش روویدا، جینۆسایده و چووه‌ته قاڵبێكی مرۆیی، دووپاتیشی كرده‌وه، ده‌بێت پاڵپشتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین له‌و دۆخه‌دا و ئه‌وان له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی درووستن و نابێت لێیان تێكبده‌ین”.