فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا: هه‌رێمی كوردستان هێلی سوره‌ بۆ ئێمه‌

ژەنەڕاڵ جۆزیڤ ڤۆتێڵ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئەندامانی لیژنەی کاروباری سەربازیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیه‌كی ستراتیژیه‌، هاوبه‌شێكی ستراتیژی ئێمه‌ن، له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش ده‌لێـ”چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداشی بە گرنگ ده‌زانین”.

هه‌روه‌ها ژه‌نه‌راڵ ڤۆتێڵ ده‌شلێـ”هێشتا ئاستەنگی سیاسی و کولتووی لە عێراقدا هەن و دەکرێت ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقیش ببنە هۆی ناسەقامگیریی عێراق لە داهاتوودا، بۆیه‌ش ده‌لێـ”دانوستاندنەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکانیان گرنگن، ئەوەش بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە پرسی ناوچە جێناکۆکەکان (ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان) بەهۆی دابەشبوونە نێوخۆییەکانی نێو عێراقەوە زیاتر لەوەی ئێستا ئاڵۆزتر نه‌بێت”.

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا باسی رەوشی رۆژئاوای کوردستان و داعشیشی کردووە و رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عەفرین کاریگەریی لەسەر شەڕی دژی داعش هەیە، ده‌شلێـ”ئەمریکا پەیوەندیی لەگەڵ شەڕڤانانی یەپەگە لە عەفرین نییە، بەڵام ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێوەیەکی راستەوخۆ کاریگەری لەسەر هەوڵەکان بۆ تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش دەبێت، ناوبراو هۆکارەکەی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە: “ژمارەیەکی زۆر لە شەڕڤانان پەیوەندیی خێزانییان لەگەڵ کوردەکانی عەفرین هەیە، هەربۆیە ئێستا ناچارن لەنێوان دوو بژاردەدا بڕیاربدەن: ئایا ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی چەکدارانی داعش تەواو بکەن، یان یارمەتیی کوردەکان لە عەفرین بدەن؟”.

Back to top button