هێشتا سیمبۆلێكی هێتلەر لە ئەڵمانیا ماوەتەوە
لە كڵێسایەكی دیاری ناوچەی هێركسهایم زەنگی كڵێساكە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی نازیەكان و لەسەر زەنگەكەش وتەیەكی هێتلەرو دروشمی نازیەكان نەخشێنراوە.
زەنگەكە مێژووەكەی بۆ ٨٤ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوەو ئاماژەیە بۆ هێزو دەسەڵاتی نازیەكان،هاوكات لەسەر زەنگی كڵێساكە نوسراوە (هەموو شتێك لە پێناوی نیشتمان) كە هەمووكات هێتلەر لە وتەكانیدا بەكاری دەهێنا.
وێڕای هەوڵە بەردەوامەكان بۆلابردنی زەنگەكە بەڵام دواجار لە دانیشتنێكی نهێنی ناوچەكە بە دە دەنگی بەڵێ و سێی ناڕازی بڕیاردرا بەمانەوەی لە شوێنی خۆی،شیكارانی سیاسی ئەڵمانیش ئەو بڕیارە وا دەخوێننەوە كە هۆكارەكەی بەهێزبونی پارتی جێگرەوەی نازیەكانە لە هەڵبژاردنەكانی ئەڵمانیا،كە پارتی نەتەوە پەرستە ڕاستڕەوەكانە.