زانیاری لەسەر کۆبونەوەکەی بەرهەم ساڵح و هێرۆ ئیبراهیم

لە مانگی ڕابردوو دوو دیداری نهێنی و ماوە درێژ لە ماڵی کەسێکی دۆستی بەرهەم لە نێوان هێرۆ ئیبراهیم و بەرهەم ساڵح ئەنجامدراو خواکوڕک تاکە میدیای ئەلیکترۆنی بوو کە هەندێک نهێنی دانیشتنەکان و هەماهەنگی نێوان یەکێتی و هاوپەیمانی خستەڕوو.

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن هێرۆ ئیبراهیم داوای لە بەرهەم ساڵح کردووە گەر سەرکردە نزیکەکانی نزیک لە بەرهەم پشتگیری لە پەڕاوێز خستنی کۆسرەت ناکەن با یەکێتی بەجێبهێڵن،لەوەڵامدا بەرهەم ساڵح وتویەتی ئەوانە کەسانی دڵسۆزن لەبری ئەو داوایە بڕۆن ئاڵا تاڵەبانی دەرکەن کە بۆتە دژە کورد.
دواتر باس لە مەوقیفی ئێران کراوەو بەرامبەر هەڵوێستەکانی دکتۆر بەرهەم و هێرۆ ئیبراهیم وەک فشار ئاماژەی بە پشتگیری ئێرانیەکان بۆ خۆی کردووە،بەڵام بەرهەم ساڵح پێی وتوە دووجار چاوی بە شاندی ئێران کەوتوە،یەکەمجار داوای ئەوەیان کردووە لەگەڵ ماڵی مام جەلال بمێنێتەوەو ڕێنادەن لە یەکێتی جیابێتەوە،بەڵام لە جاری دووەم دوای سوربونی بەرهەم ساڵح لەسەر بڕیارەکەی نوێنەری ئێران تەنها وتویەتی کەواتە دوا بڕیارتە بەڵام نەکەی بێڕێزی بە ئەندامانی ماڵی تاڵەبانی بکەیت،هەر ئەوەشە وای کردووە میدیاکانی سەر بە بەرهەم ساڵح لەو ڕوەوە بێدەنگن.

دواجار ڕێکەوتن کراوە لەسەر پێکەوەکارکردن دوای هەڵبژاردنەکان بە مەرجی پێدانی پۆستی سەرۆک کۆمار یان سەرۆکی حکومەتی هەرێم و نیوەی داهاتی یەکێتی بۆ بەرهەم ساڵح.

Back to top button