كۆچی سه‌رمایه‌ له‌ سلێمانیه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌ستی پێكرد

خواكوڕك

چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ دروستكردنی كۆده‌نگی له‌سه‌ر خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێده‌چێت دیسانه‌وه‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی ببێته‌ سه‌نته‌ری خۆپیشاندان و نا ئارامیه‌كان، و له‌ ئێستاشدا دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دار و بازرگانانی ئه‌و سنووره‌ دروست بووه‌.

له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو چه‌ند گرووپێك كه‌ وه‌كو سه‌ركردایه‌تی خۆپیشاندانه‌كان خۆیان ناساندووه‌ بڕیاریانداوه‌ له‌ 28ی ئه‌یلول خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له‌ سلێمانی و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام پێده‌چی ئه‌م جاره‌ش هه‌ر له‌ سنوری سلێمانی قه‌تیس ببێت.

به‌شێك له‌ پسپۆڕانی ئابووری ئاماژه‌ به‌چه‌ند خاڵێكی ترسناك ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دۆخی سلێمانی و پێیانوایه‌ ئه‌مجاره‌ له‌ئه‌گه‌ری دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی، ره‌نگه‌ به‌ته‌واوی سه‌رمایه‌ی بیانی و ته‌نانه‌ت ناوخۆییش ئه‌و شاره‌ جێبێڵن. ئه‌گه‌ر ئه‌م حاله‌ته‌ش دروست بوو، ئه‌وا ئه‌و شاره‌ به‌ده‌ست بێ كاری و كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌گاته‌ ئه‌و په‌ڕی دۆخی خراپ.

هه‌روه‌ها ئه‌و پسپۆڕانه‌ هۆشداری ده‌ده‌نه‌ ده‌سه‌ڵات له‌و شاره‌ كه‌ به‌هه‌موو جۆرێك له‌ هه‌وڵی راگرتنی ئارامی خۆپیشاندان و پاراستنی ناوچه‌ بازرگانی و گه‌شتیاریه‌كان و شه‌قام و بازاڕه‌كان بێت، چونكه‌ له‌ كاتی دروست بوونی ئاژه‌وه‌ ره‌نگه‌ سه‌ر بكێشێت بۆ زۆر رووداوی نه‌خوازراو كه‌ ئه‌نجامی خراپی به‌سه‌ر داهاتووی ئابووری ئه‌م شاره‌وه‌ ده‌بێت.

Back to top button