وردەكاری هەناردەكردنی نەوتی كەركووك لەڕێگەی كوردستانەوە لە خواكوڕك بخوێنەوە

دوای ئەوەی عەبادی رایگەیاند لەگەڵ هەرێم لەیەكتێگەیشتن هەیە كە نەوتی كەركووك لە رێگای كوردستانەوە هەناردەبكرێت, بەمنزیكانە بۆری نەوتی كوردستان، دەبێتەوە رێڕەوی هەناردەكردنی نەوتی كەركووك، هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق رێككەوتنی سەرەتاییان كردووە، تاوەكو دووبارە لەڕێگەی بۆری هەرێمی كوردستانەوە نەوتی كەركووك هەناردەی توركیا بكەنەوە.

ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزه رایگەیاند “تاوەكو ئێستا ئەو بابەتە لە گفتوگۆدایە، حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕیووە بەو مەرجەی كرێی بۆرییەكان بدرێت و بەروبوومی نەوتی وەك بەنزین و گازوایل بدرێت بە هەرێمی كوردستان، حكومەتی عێراق پێشتر داواكاری دیكەی هەبوو مەرجی ئەوە بوو خورمەڵە رادەست بكرێت، بەڵام پێموایە لە كۆتایدا لەڕێگەی ئەو بۆرییە نەوتە، رێككەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا دەكرێت”.

جگەی لەوەی حكومەتی عێراق بۆ زیادكردنی داهات چاوی لەجێبەجێكردنی ئەو هەنگاوەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لیژنەی نەوت و وزە وایدەبینن كاریگەری لەسەر تواندانەوەی بەستەڵەكی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت.

حكومەتی عێراق لەكاتێكدا باسی رێككەوتنی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەسەر نەوتی كەركووك دەكات، لە لایەن سەرۆك وەزیرانەكەیەوە پێشنیازی چاكردنەوەی هێڵی عێراقی كراوە كە لەكەركووكەوە بۆ فەتحە، نەینەواو پێشابوور لەوێشەوە بۆ توركیا دەڕواو پێشتر لەلایەن داعشەوە وێستەگە و بۆرییەكانی وێرانكرابوون.

Back to top button