رۆژێكی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ فه‌رمی پشوو ده‌بێت

به‌پێی خشتەی پشووەكان لە رۆژه‌ڤی هەرێمی كوردستان ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو كەدەكاتە رێككه‌وتی 5/3 پشووی فەرمی دەبێت له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.”

بەگوێرەی خشتەی پشووەكان لە هەرێمی كوردستان كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە، ڕۆژی پێنجی ئازاری هەموو ساڵێك پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” كه‌ ڕۆژی5/3 كەدەكاتە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو یادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردە لە به‌هاری ساڵی 1991دا كه‌ گه‌لی كوردستان به‌ تێكڕا دژی جه‌ور و سته‌می حزبی به‌عس و ده‌سڵاتدارانی ئه‌وكاتی حكومه‌تی عێراقی وه‌ستایه‌وه‌ و داوای سه‌ربه‌خۆیی كرد.

Back to top button