ئەو وێنانەی ناو پەرلەمان رۆژی باشیان بەدوا دا نایەت

خواكوڕك

پاش ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی 158 پەرلەمانتار، متمانەی لە هۆشیار زێباری وەرگیرایەوە حەنان فەتلاوی وێنەیەكی بەدیاری پێشكەش بە گەلی كوردستان و پارتی دەكات و لەوێنەكەدا بە بزەیەكی گالتە ئامێز دەست بۆ (نعم) ی راكێشاوە.

ئەم وێنەی حەنان فەتلاوی دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆی دا هێناوە لەتۆرەكانی كۆمەلایەتی  لەناو كادیرانی و لایانگرانی پارتی و دەلێن، ئەو جۆرە وێنانەی كە لەناو پەرلەمان لە 23ی حوزەیران كێشرا،  پێمان دەلێن كە رۆژی خۆشی بەدوا دانایەت. ئەوەی حەنان فەتلاویش سەرنجمان بۆ رۆژی دوای ئەوە رادەكێشێت.

شایانی باسە لە 23ی حوزەیران كاتێك چوار لایان لەناو پەرلەمانی كوردستان ویستیان بێ فراكسیۆنی پارتی پرۆژە یاسایەكیان بۆ هەموواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئامادە كرد و خوێنەوەی یەكەمی بۆ كرا، ئەندام پەرلەمانتارەكانی گۆڕان و یەكێتی و كۆمەڵ وێنەی سێلفیان بەخەندەیەكی ئیستفزاز ئاراستەی خەڵكی كوردستان كرد بەڵام ئەم وێنەیە درێژەی كێشا بۆ پەكخستنی پەرلەمان و دوورخستنەوەی سەرۆكی پەرلەمان و دەركردنی وەزیرەكانی گۆڕان.

Back to top button