ئاگادارییه‌ك له‌ پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاگادارییه‌كى بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه‌ ,رايگه‌یاندوه‌.” كه‌ له‌ ئێستاوه‌ ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوابه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.”

له‌و باره‌وه‌، (راید فازڵ حاجی) گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەمڕۆ پێنج شەممە 1/3/2018، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بڵاو کردووەتەوە، تێیدا هاتووه‌.” كه‌ سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتییان له‌وه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م لۆده‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌سه‌ر هاتوچۆی هه‌ولیر هه‌بووه‌، به‌هۆی گواستنه‌وه‌ بۆ باڵه‌خانه‌ تازه‌كه‌وه‌، سه‌رجه‌م كاره‌ دواكه‌وتووه‌كانی هاوولاتییان ڕایی كرا، “بۆیه‌ بریار درا به‌ ڕاگرتنی كاركردن له‌ ڕۆژانی شه‌ممه‌، هاوولاتییان له‌ ڕۆژه‌ ئاساییه‌كانی دیكه‌، ده‌توانن سه‌ردانی هاتوچۆ بكه‌ن بۆ ڕاییكردنی كاره‌كانیان”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ هاتوچۆى هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستى ڕاییكردنى كاره‌كانى شۆفێران و هاووڵاتییان، بڕیارى دابوو كه‌ له‌ ڕۆژانى شه‌ممه‌، كه‌ پشووى فه‌رمییه‌، ده‌وام بكه‌ن و كاروبارى هاووڵاتییان ڕایی بكه‌ن، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و ئاگادارییه‌ بێت، له‌مه‌وپاش له‌ ڕۆژانى شه‌ممه‌ ده‌وام ناكه‌ن، چونكه‌ سه‌رجه‌م كاره‌ دواكه‌وتووه‌كانیان ڕایی كردووه‌.

Back to top button