پێنج ره‌فتاری گرنگ و پێویست له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتان ئه‌نجامی بده‌ن رۆژانه‌

منداڵ ناز و نیعمه‌تی خودایه‌ و به‌ باوك و دایكانی ده‌به‌خشێت و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌كیش به‌ تایبه‌تی دایك و باوك ره‌فتاری جوان و شیاو له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن كه‌ ببێته‌ هۆكاری خۆشه‌ویستی و لێكنزیكبوونی زیاتری نێوانیان.”

ئه‌م پێنج ره‌فتاره‌ی كه‌ پێویسته‌ دایك و باوك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ئه‌نجامی بدات بریتین له‌:-

1- كاتی زیاتری لەگەڵ بەسەر ببە : وەك دایكێك ڕەنگە كاركردنی دەرەوە و ماڵەوە كاتەكانت ببات بەڵام ئاگاداربە منداڵەكەت پێویستی بەوە هەیە كاتی زیاتری لەگەڵ بەسەر ببەیت و گفتوگۆی لەگەڵ بكە و ببە بە هاوڕێی یەكەمی منداڵەكەت.

2-ئەو كاتەی لەگەڵ منداڵەكەت دەبیت مۆبایلەكەت لاببە و تەنها دڵت با لای منداڵەكەت بێت و سەرقاڵی هیچ شتێكی دیكە مەبە.

3- لەگەڵ منداڵەكەت پێبكەنە قسەی خۆشی بۆبكە و بیهێنەرە پێكەنین بۆ ئەوەی هەمووكات ئارەزووی ئەوە بكات لەگەڵ تۆ بێت.

4- گوێ بۆ منداڵەكەت بگرە هاوشێوەی ئەوەی گوێ بۆ هەر كەسێكی دیكە دەگریت ، ئەمە وادەكات متمانەی زیاتر بەخۆی و تۆ هەبێت.

5- منداڵەكەت لە باوەش بگرە ، ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ دەربڕینی هەستی خۆشەویستی تۆ بۆ ئەو و زیاتر هەست بە متمانە دەكات لەگەڵتدا.

Back to top button