له‌كه‌ركووك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌لایان چه‌ند چه‌كدارێكی حشدی شه‌عبی كوژرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌كه‌ركووك به مالپه‌ری شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 1ی 3ی 2018 رایده‌گه‌ێنێت” ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌گه‌ره‌كی كوردستانی شاری كه‌ركووك، هێرشیان كردۆته سه‌ر مالی هاوڵاتیه‌كی شاری كه‌ركووك كه پێشمه‌رگه بووه، به ده‌سترێژی گولله گیانی له‌ده‌ست داوه”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شه‌فه‌ق نیوز هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند”كوژراوەكە ناوی (ه. ج) و پێشمەرگەیە لە لیوای 114ی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه، كه چه‌كداره‌كان تاوه‌كو ئێستا نه‌ناسراو بوونه، به‌ڵام خه‌ڵكی گه‌ره‌كه‌كه چه‌كداره‌كان به گروپێكی سه‌ر به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی ناو ده‌به‌ن”.
دوایی داگیركردن و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان گروپێكی ناو یه‌كێتی به‌ناوه‌كانی” لاهور و بافل و ئاراس و ئاڵا” به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، ئه‌م شاره كه‌وتۆته به‌ر هێرشی ته‌عریب و ته‌سفیاتی كورد و مال وێرانكردنی كورد و تاڵانكردن و چه‌ندان نیازی داگیركارانه، كه پێشتر سه‌رانی یه‌كێتی به دۆخێكی وێران ناوی ببه‌ن”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.