كه‌ركووك: له‌شه‌ره‌كه‌ی دوێنێ شه‌و داعش فه‌رمانده‌یه‌كی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی كوشت

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌ میدیاكان شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر پێنج شه‌ممه‌، داعش هێرشی كردۆته‌وه‌، سه‌ر چه‌كدارانی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌ باشوری كه‌ركووك، فه‌رمانده‌یه‌كی بالایی ئه‌و گروپه‌ میلیشیایانه‌ی عێراقی كوشتووه‌، كه‌ كه‌ركووكیان داگیر كردووه‌، توانا پاراستنی ئه‌منیه‌تی شاره‌كه‌یان نیه‌”.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌قید ئه‌فراسیاو كامل گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌، 1ی 3ی 2018 رایگه‌یاندووه‌” شەوی چوارشەممە 28/2/2018، شەڕێکی سەخت لەنێوان چەکدارانی داعش و حەشدی شەعبی لە شارەدێی تازە لە باشووری کەرکووک، دروست بووە، هەروەها راشیگه‌یاند، لە شەڕەکەدا، فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی بە پلەی ئامر فەوج کوژراوە.

بارودۆخی کەرکووک و ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان لە 16ـی ئۆکتۆبەر رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپیی دەچێت و هێز و میلیشیا عێراقیئیەکان توانای پاراستنی ئەو ناوچانەیان نییە لە چەکدارانی داعش.

Back to top button