فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان هوڵی په‌رله‌مانی به‌عێراقیان بایكۆت كرد
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، پاش تێپه‌راندنی دوو ماده‌ی پرۆژه یاسای بودجه فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، بایكۆتی هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقیان كردوو، له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه، له‌ئێستاشدا ده‌یانه‌وێت له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا مه‌به‌ستی بایكۆته‌كه‌یان له‌باره‌ی بودجه‌ی عێراق روون بكه‌نه‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان دژی ئەو رەشنووسەی پڕۆژەیاسای بودجەن، کە پشکی هەرێمی کوردستانی لە بودجەدا بۆ 12.6% کەمکردووەتەوە، لەکاتێکدا کورد داوای لە 17% دەکات، هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی چوارشەممە پەرلەمان خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی 2018 ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆی بەدینەهاتنی رێژەی یاسایی کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاندوو” “سووربوونی بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان لەسەر تێپەڕاندنی بودجە بەو شێوەیە و پشتگوێخستنی داخوازییە رەواکانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەنجامی باشی نابێت، گوتیشی: “بۆیە جیا لە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەبێت بیر لە بایکۆتکردنی پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی عێراقیش بکەینەوە، چونکە کێشەکە ئەوەیە تاوەکو ئێستا عەبادی ئامادەنییە گۆڕانکاری لە پڕۆژەیاسایەکەدا بکات، ئەگەر حکومەتیش گۆڕانکاری تێدا نەکات، ئێمە لە پەرلەمان ناتوانین هیچ کارێک بکەین”.
له لێدوانێكیشی دا مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئیتر لێره‌دا ئاشكرا بوو كه عێراق عێراقی پێكه‌وه ژیان نیه، عێراقی ته‌وافقی نیه”.