كه‌ركووك: وێنه‌ی مام جه‌لال هێنرا خواره‌وه و درێندرا و وێنه‌ی هادی عامری له‌جێگاكه‌ی هه‌ڵواسرا
له‌به‌رده‌م زانكۆی كه‌ركووك كه وێنه‌یه‌كی مام جه‌لال هه‌ڵواسرابوو، وێنه‌كه هێنرا خواره‌وه و درێندرا و وێنه‌ی هادی عامری له‌جێگایی ئه‌و دا هه‌ڵواسرا”.
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، هه‌رچی دروشم و وێنه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كورده‌وه هه‌یه، هێنرا خواره‌وه، له‌ئێستادا جگه له ته‌عریب ده‌ستكراوه به ده‌ركردنی ماڵه كورده‌كان و كوشتنی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه له‌لایان هه‌واڵگری عێراقی”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی یه‌كێتی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌ئێستادا كه‌ركووك نه‌ك ته‌نها داگیركراوه، به‌ڵكو هه‌رچی ره‌مزه‌كانی ئه‌م شاره هه‌یه، له‌چوارچێوه‌ی مه‌به‌سته سیاسیه‌كان له‌ناو ده‌برێت”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.