لاهور جه‌نگی ده‌ست ده‌كه‌ین به ته‌قینه‌وه له كه‌ركووك
له ئێستادا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك تێكده‌چێت كه پێشتر میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له نه‌وتی دزراوی كه‌ركووك، رۆژانه ملیۆنێك دۆلاریان ده‌دا به‌و گروپه، به‌ڵام له‌ئێستادا په‌یوه‌ندیه‌كه تێكچووه و لاهور جه‌نگیش گوتوویه‌تی دۆخی كه‌ركووك تێكده‌ده‌ین”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه لاهور جه‌نگی هه‌ره‌شه‌ی كردووه ئه‌گه‌ر به‌شه داهاتی نه‌وتی كه‌ركووك كه رۆژانه ملیۆنێك دۆلاره، تێكبچێت، ئه‌وه بێگومان رێگا ناده‌ین هیچ ئارامیه‌ك له‌كه‌ركووك بمێنێت، ده‌ست ده‌كه‌ین به تێكدانی دۆخی ئارامی كه‌ركووك”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان له‌ئێستادا چه‌ند بیره نه‌وتێك كه پشكی ماڵی جه‌نگی و تاڵه‌بانی تێدا بوو، له پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌ئێستادا هیچ پشكێك له داهاتی نه‌وتی دزراوی به‌تانكه‌ر بۆ ئێران نادرێته ئه‌و دوو بنه‌ماله‌یه لاهور جه‌نگیش هه‌ره‌شه ده‌كات، به‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك تێكده‌ده‌ن”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.