سیناتۆرێكى ئه‌مریكی: هه‌وڵه‌كان بۆ هێشتنه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق شه‌كه‌ستی هێناوه، كورد به‌ره‌و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/03/3453654665687.jpg)
سیناتۆر تید كرۆز: له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ هێشتنه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق ده‌لێت، یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق له‌مێژه شكه‌ستی هێناوه ناتوانرێت له عێراقدا پێكه‌وه‌ژیان سازبكرێت، بۆیه رایده‌گه‌ێنم،ده‌وڵه‌تى كوردستانى سه‌ربه‌خۆ و ئازاد “زۆر نزیكه”، داواشى له وڵاته‌كه‌ى كرد، پشتیوانى گه‌لى كورد بكات”.
تید كروز كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانه له‌سه‌ر ویلایه‌تی ته‌كساسه ده‌شلێـ”كورد دۆستى ئێمه‌ن و له‌كاته دژواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بوون و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قوربانى گه‌وره‌یان داوه، بۆیه به ته‌واوه‌تى پشتگیری له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستانى سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌م، گوتیشی: “به‌درێژایی ماوه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌م له ئه‌نجومه‌نى پیران، هه‌وڵم داوه به ده‌نگی به‌رز پشتیوانیی له مافه‌كانى گه‌لى كورد بكه‌م و به‌رده‌وامیش ده‌بم له‌به‌رگریكردن له مافه‌كانیان”.