ئێڤار ئیبراهیم: ناوی من و چەند كەسێك بێ پرس كردن خراوەتە ناو ئەو لیستە

خواكوڕك

لە روونكردنەوەیەكدا كۆمەڵێك كادیری گۆڕان لەژێر ناوی كەسایەتی و سیاسەت مەدار و سەربەخۆ دا بەیانێكی سیاسیان بڵاو كردەوە، لە بەیاننامەكەدا كۆمەڵێك مەرج و پەیامی سیاسیان ئاراستە كردوو، لەو پەیامە سیاسیەدا ئێڤار ئیبراهیم نكۆڵی لەناوی خۆی كردوو دەلێت بەبێ پرس كردن بە من ناوی منتان لە ناو ئەو لستە داناوە و ئەمەش جێگای قبوڵ نیە.

لە روونكردنەوەكەدا ئێڤار ئیبراهیم ئەندام پەرلەمانی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان دەلێت، ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە ھاورئ  پەرلەمانتارانم لە  ھەردوو خولی سێھەم و چوارەمی  پەرلەمانی کوردستان یاداشتێکیان بڵاوکردۆتەوە و لە دیدی خۆیانەوە داوای کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و ھەلوەشاندنەوەی کابینەی حکومەت دەکەن. سەرەڕای رێز و بەرزنرخاندنی ئەم ھەوڵەیان، بەڵام بئ پرس و  ئاگادارکردنەوەی خۆم ناوی من و ژمارەیەکی تر لە ھاورییانم لە لیستەکەدا کردوە. چونکە منیش وەک پەرلەمانتار و نوینەری راستەقینەی خەلک خاوەنی دیدوبۆچونی خۆمم ناشکرئ لە پرسیکی ئاواشدا پرس و راوێژ نەکرئت و ناو و واژۆت لە جیات بکەن.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی گۆڕان لەروونكردنەوەكەدا دەلێت بێ پرسی من و كۆمەڵێك هاورێ ناوی ئێمە و واژووی ئێمە لەناو ئەو لیستە دایە، بۆیە ناكرێت بێ پرس و راوێژ ناوی و واژووی ئێمە دابنرێت، چونكە ئێمەش خاوەن  بۆچوون و دیدی خۆمانین ناكرێت كەس لەجێگای ئێمە بریار لەسەر ئێمە بدات.

 

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەوەی ئێڤار ئیبراهیم بڵاوی كردۆتەوە، رێك دەسەڵمێنێت كە گۆڕان بەرەو تونێلێكی مەترسیداری بەرۆبۆت سەیر كردنی كادیر و لایانگری خۆشی دەكات و لەجێگای ئەوان بریار لەسەر خودی خۆشیان دەدات، بۆیە ئەم هەڵكشانە بەپەلەیە لەناو گۆڕان و پاشەكشەیە دەركەوت كە ئەو حزبە باوەری بەرای ئازاد و بۆچوونی جیاواز نیە بەرەو مەترسیدار ترین قۆناغ لەژیانی سیاسی وحزبی هەنگاو دەنێت بەوەی بێ پرس كردن ناوی خەڵك بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆی بەكار دێنێت.

 

Back to top button