سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی بودجەوە لە کۆبوونەوەدان

بەمەبەستی تاوتوێكردنی بودجەی 2018ی عێراق سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق بۆ جاری دووەم كۆبوونەوە, لە ئێستادا كۆبوونەوەكە بەردەوامە.
راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند: سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی بودجەوە لە کۆبوونەوەدان و سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارە.

عەبدوڵڵا عەلیاوەیی ، راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق راگەیاند: “کۆبوونەوەکە بە داخراوی بەڕێوەدەچێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە و بابەتەکانی دیکە دەکرێت”.

نوێدەکرێتەوە…

Back to top button