ترەمپ و شازادە سەلمان “دەستوەردانەكانی ئێران” قبولكراو نین
دوای سەردانی شازادە سەلمان بۆ ئەمریكا جارێكی دیكە سەرۆكی ئەمریكا و شازادەی جێنشینی سعودیە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەنجامدەدەن كە تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی ریاز و واشنتن و، دەستوەردانەكانی ئێران لە ناوچەكەدا دەكەن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ محمەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە كە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ئەنجامیدا, تاوتوێی دۆحی ناوچەكە كرا.
بەپێی راگەیێندراوی حكومەتی سعودیە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، بەدەر لە تاوتوێكردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و بازرگانییەكانی واشنتن و ریاز، ترەمپ و محەممەد بن سەلمان باسیان لە دەستوەردانەكانی ئێران لە كاروباری وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست كردووە.
ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەكاتێكدایە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا محەممەد بن سەلمان سەردانی واشنتن بكات و لە نزیكەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆببێتەوە.
دوای دوو مانگ لە بوونی بە سەرۆكی ئەمریكا، لە مانگی ئازاری 2017 ترەمپ لە كۆشكی سپی پێشوازی لە شازادە سەلمان كرد. دواتریش یەكەم سەردانی ترەمپ بۆ دەرەوەی وڵات سعودیە بوو.