كادیر و لایه‌نگرانی پارتی هه‌ڵمه‌تێكیان دژی حزبه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه
خواكوڕك
بانگێشنامهكهی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كۆبوونه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت و په‌رله‌مان، و دواتر وه‌ڵامی لایه‌نه‌كان بۆ به‌پیره‌وه نه‌هاتنی ئه‌و داوایه، له‌لایه‌ن زۆرێك له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی بووه مایه‌ی ره‌خنه و بێزاری ده‌ربڕێن. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه حزبه‌كه‌یان خۆی كردووه به خاوه‌نی هه‌موو گه‌نده‌ڵی و شكسته‌كانی ئیداره و حكومه‌ت.
له ئێستادا تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پڕه له‌و ره‌خنه و تانانه‌ی گیراوه له بێده‌نگی ئه‌و حزبه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو دزی و گه‌نده‌ڵیه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه كردوویانه. فه‌ریق محه‌مه‌د كه لایه‌نگرێكی ئه‌و حزبه‌یه له ئه‌كاونتی خۆی ده‌نوسێت، “هێندەی هەموو نەیار و دژەکانی پارتی، ئێستا ڕقم لەپارتیە. ڕقم لەسەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و ستافەکەی پارتیە لەحکومەت
پارتی دز نیە دزی دائەپۆشێت
پارتی گەندەڵ نیە قوربانی بۆگەندەڵەکان ئەدات
پارتی ئامادەیە هەموو دز و گەندەڵەکانی بەشداربوو لەحکومەت دەستی چەوری خۆیان باشانی پارتی بسڕن
پارتی بەبێدەنگیەکەی لەبەرانبەر هەموو دزەکانی ناوحکومەت بووە بەدز
پارتی بەگەندەڵی حزبەخاوەن لیستەکان بووە بەگەندەڵ”
هه‌روه‌ها به‌ختیار شاخی، راگهیانكار و كادیری پێشكه‌وتووی پارتی له پۆستێكیدا ده‌نووسێت، “ئێستا، جگە لە پارتی، هەموو حزبەکان هەرچی تاوانی گەندەڵی و بێسەروبەریی وڵات هەیە خستوویانەتە ملی حکوومەتی هەرێم. وەک بڵێی پارتی بە تەنیا حکوومەت بەڕێوەدەبات و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی دیکەش هەموویان پارتین. حزبێک خۆی نەوت بە تانکەر ئاودیو بکات و داهاتەکەشی بۆ خۆی هەڵگرێت کەچی بە ئەندامەکانی بڵێت ئەگەر مووچەتان دەوێت دەبێ بەرد بگرنە حکوومەت و ناچاری بکەن پارەتان بداتێ.”
محه‌مه‌د كه‌لاری راگه‌یاندكار و كادیری ئه‌و حزبه له ئه‌كاونتی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسێت، “”هەولێر” ناچار نییە تەحەمولی ئەم سیاسەتە سەخیفەی “دەباشان” بکات. ئەم نەرمی نواندنەی پارتی دەبێت خاڵی کۆتای بۆ دابنرێت. بەم رێگەچارەیە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی کوردستان موچە وەکو جارانی لێ دێتەوە. ئیتر نە کۆبوونەوەی حکومەت لەگەڵ حزبەکان پێویستە و، نە پێکهێنانی دەستەی (بەگێلزانین)ی خەڵکیش.