گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: له‌م مانگه شه‌ش رۆژ پشووی فه‌رمیه
له باره‌ی پشووه فه‌رمیه‌كانی مانگی،ئازار، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه ده‌دات و رایدهگهێنێت.” كه به فه‌رمی له‌مانگی 3 دا شه‌ش رۆژ پشووی فه‌رمیه.”
له‌و باره‌وه، (سه‌فین دزه‌یی) گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رایگه‌یاندوه.” كه له مانگى سێ(ئازار) شه‌ش رۆژ به‌فه‌رمى پشووه و جگه له‌و شه‌ش رۆژه‌ش هیچ رۆژێكی تر به‌ر پشوو ناكه‌وێت كه بریتین له” رۆژانى (٥-١١-١٤-٢١-٢٢-٢٣)ى ئه‌م مانگه كه پشووى فه‌رمی ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” پشووه‌كانى ئه‌م مانگه به‌هۆى یاده‌كانى ئازار و نه‌ورۆز و راپه‌ڕینى ساڵى (1991)ه‌وه‌یه و تێیدا له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت ئه‌م شه‌ش رۆژه پشوو ده‌بێت.”