پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر سێ كه‌سی مه‌ترسیدار ده‌ستگیرده‌كه‌ن له‌ هه‌ولێڕ

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر له‌ باره‌ی ده‌ستگیركردنی باندێكی مه‌ترسیدار له‌ هه‌ولێر، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌ باندێكی سی كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ و كه‌ تۆمه‌تباران.”

به‌پێی راگه‌یاندراوێكی پۆلیسی هه‌ولێر، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ و تێێدا هاتووه‌.” كه‌ له‌ ناو شاری هه‌ولێر سێ كه‌س ده‌ستگیركراون كه‌ تۆمه‌تبارن و له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كریستاڵ و حه‌بی بێهۆشكه‌ر و پاره‌ی ته‌زویریان پێ بووه‌ .

هه‌روه‌ها، پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر وێنه‌ی سێ تاوانباره‌كه‌و كه‌ل و په‌له‌كانی بڵاوكردۆته‌وه‌و ،كه‌ له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌دا مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستاڵ و حه‌بی بێهۆشكه‌ر و پاره‌ی ته‌زویرو ده‌مانچه‌یان پێ بووه‌ .

به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌م تۆمه‌تبارانه‌ سێ تاوانی گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه‌ هه‌م چه‌كیان پێ بوه‌و حه‌بی بێهۆشیان به‌كارهێناوه‌ هه‌میش مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كریستاڵ و هه‌میش پاره‌ی ته‌زویریان پێ بووه‌.

Back to top button