میسی مه‌شقه‌كانی ده‌باته‌ مه‌درید و خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبنه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌

هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌ست ده‌كات به‌خۆ ئاماده‌ كردن بۆ یاریه‌كانى مۆندیالى روسیا كه‌ بریاره‌ هاوینى داهاتوو یاریه‌كانى به‌رێوه‌بچێت و له‌ یاریه‌كى دۆستانه‌ش روبه‌رووى هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌بێته‌وه‌.”

له‌و باره‌وه‌، رۆژنامه‌ى ماركای ئیسپانی  ئاشكراى كردووه‌.” كه‌ یاریزان لیۆ میسى له‌شارى وه‌رزشى یانه‌ى ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ یاریزانه‌ هاورێكانى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى مه‌شق ده‌كات به‌مه‌به‌ستى خۆ ئاماده‌ كردن بۆ یارى دۆستانه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین له‌ شارى فالدیباس مه‌شقه‌كه‌كانى ئه‌نجام ده‌دات ،ئه‌م شاره‌ شارێكى وه‌رزشى تایبه‌ت به‌ریال مه‌دریده‌ و نزیكه‌ له‌ فرۆكه‌ خانه‌ى مه‌درید.

ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ.” یارى نێوان ئه‌رجه‌نتین و ئیسپانیا له‌ (27)ئه‌م مانگه‌ له‌ یاریگاى واندا مترۆبۆلیتانى تایبه‌ت به‌یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌شارى مه‌درید به‌رێوه‌ ده‌چێت.

Back to top button