بۆچی منداڵ تووشی پرخه‌ ده‌بێت و هۆكاره‌كانی چین.؟

منداڵیش وەك گەورە دوچاری‌ گرفت دەبێت لەكاتی‌ خەوتندا لەوانە پرخە، توێژینەوەكان دەریانخستوە لەسەدا 12 منداڵان دوچاری‌ پرخە دێن لەكاتی‌ خەوتنیانداو لەسەدا دوویان دوچارە وەستانی‌ هەناسەدان دەبن.”

ماڵپەڕی‌ سەحەتی‌ ئاشكرایكردوە چەند هۆكارێك دەبنە هۆی‌ پرخەی‌ منداڵ لەوانە:-

 

• هەستیاری‌: لەوانیە بەهۆی‌ خواردنێك یان دەرمانێكەوە بۆریەكانی‌ هەناسەو هەوا دوچاری‌ هەستیاری‌ بن‌و بگیرێت.

 

• هەوكردنی‌ قوڕگ: بەهەمان شێوە ئەوەش دەبێتەهۆی‌ پرخە.

• ڕەبۆ: توشبونی‌ بۆریەكانی‌ هەوا بەنەخۆشیەكان وەك ڕەبۆ وادەكات دەبێتە هۆی‌ كەم ڕۆشتنی‌ هەوا بۆ سیەكان‌و دواتر دەبێتەهۆی‌ پرخە.

• گیرانی‌ بۆری‌ هەوا: یەكێك لەهۆكارە باوەكان‌و ئەوەش وادەكات بڕی‌ پێویست لەهەوا نەچێت بۆ سیەكان‌و گیرانی‌ بۆریەكانی‌ هەوا دابەشدەبێت لەسەرو خوارەوە دواتر پرخە دروستدەكات.

• دوكەڵ‌ و تەنە نامۆكان: هەڵمژینی‌ دوكەڵ یان قوتادانی‌ تەنە نامۆكان دەبێتەهۆی‌ گیرانی‌ بۆریەكانی‌ هەوا.

• هەوكردنی‌ بۆریەكانی‌ هەوا: یەكێكیترە لەهۆكارەكانی‌ توشوبون بەپرخە.

• هەوكردنی‌ لەوزەتەین: دەبێتە هۆكاری‌ ئاستەنگ بۆ هاتوچۆكردنی‌ هەوا وەستانی‌ هەناسەدان.

• ڤایرۆس‌و بەكتریا: توشبونی‌ كۆئەندامی‌ هەناسەدان بەڤایرۆس یان بەكتریا دەبێتەهۆی‌ پرخە.

 

Back to top button