كازم ساهیر له‌گه‌ڵ كچه شۆخێكی تونسی ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێنا
پاش ئه‌وه‌ی له هاوسه‌ری یه‌كه‌می ماوه‌یه‌ك ده‌بێت، جیابووه‌ته‌وه، له ئێستا كازم ساهیر هونه‌رمه‌ند به‌ناوبانگی عێراقی و جیهانیش، كچێكی تونسی ماره‌كردووه و كروویهتی به خێزانی خۆی.”
له‌و باره‌وه، میدیا عه‌ره‌بی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئاستی عێراق و جیهان، پاشانیش ڕۆژنامه‌نووسێكی عێراقی به ناوی (حه‌یده‌ر نعێمی)، هه‌واڵی هاوسه‌رگیریی (كازم ساهیر) له‌گه‌ڵ كچێكی توونسی به ناوی (سارا)ـیان بڵاو كرده‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیاریی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان، (كازم و سارا) له ئه‌مریكا ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیرییان گۆڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا دیار نییه كه‌ی و له كوێ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان ساز ده‌كه‌ن، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هاوسه‌رگیریشیان، قسه و باسی جیاواز له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌كرا، له باره‌ی چۆنیه‌تی هاوسه‌رگیرییان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسبێت.” كه كازم ساهیر له ساڵی 1976 هاوسه‌رگیری كردووه، به‌ڵام ساڵانێكه له هاوسه‌ری یه‌كه‌می جیا بووه‌ته‌وه، خاوه‌نی حه‌وت برا و دوو خوشكه تا ئێستا خودی گۆرانی بێژ كازم ساهیر و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر هاوسه‌رگیر دووه‌می ساهیر هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌مباره‌یه‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، نه پشتراستیان كردۆته‌وه نه رهتیشان كردۆته‌وه بۆیه ئه‌گه‌ره‌كان وای ده‌رده‌خه‌ن كه كازم خێزانی دووه‌می ماركردبێت و ده‌نگۆكان راست بن.