بەرپرسێکی حەشد: دان به‌وه‌ ده‌نێت كه‌ داعش بۆته‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ به‌سه‌ر كه‌ركووك

 
عەلی حوسەینی بەرپرسی بەشی باکوری میلیشیاکانی حەشد باس لە زیادبونی جموجوڵەکانی داعش دەکات لە حەویجەو کەرکوک دان بەوەدا دەنێت کە داعش بونەتە هۆی مەترسی لەو ناوچانە.
 
بەرپرسەکەی حەشد ئاماژە بەوە دەکات کە زەحمەتە ڕێ لە چالاکیەکانی داعش بگیرێت چونکە شوێنی دیاری کراویان نیەو لە کاتی چالاکیەکانیان دژی حەشد بە خێرایی دەکشێنەوە،بۆیە پێویستە هێزەکانمان لەو ناوچانە زیاتر بکەین.
 
حوسەینی ئاماژە بەوە دەکات کە زۆرجار داعش سود لە دۆخی کەشوهەوا وەردەگرێت بۆ پەلاماردانی حەشد و بەو پێیەی سنورەکەشیان کەوتۆتە نێوان(کەرکوک،موسڵ،سەلاحەدین) پێویستمان بە هەماهەنگی زیاترە لەگەڵ دەزگا هەواڵگریەکان تا بتوانین لاوازیان بکەین.
Back to top button