پاش نامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ هێرۆ خۆی بۆ كوده‌تا له‌ناو یه‌كێتی ئاماده ده‌كات
پاش ئه‌وه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و هاوسه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی، نامه‌یه‌ك بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری یه‌كێتی ده‌نێرێت، له‌باره‌ی كۆنگره‌ی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌تووندی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، له به‌شێكی نامه‌كه‌ی دا بنه‌ماڵه‌كه‌ی و خۆی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌رێكه‌وتنی ژێر به‌ژێر و خیانه‌ت، به‌ڵام پاش په‌یامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ هێرۆ ئیبراهیم، له سكرتاریه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ فەرماندە سەربازییەکانی لیوای یەکی سکرتاریەته كۆده‌بێته‌وه”.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كهمیدیاكانی یه‌كێتی له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بڵاویان كردۆته‌وه، رۆژی پێنج شه‌ممه، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له‌شاری سلێمانی دا له‌گه‌ڵ لیوای یەكی تایبەتی سكرتارییەت و فەرماندەی لیوا و فەرماندەی فەوجەكانی لیوا كۆبۆته‌وه، له هه‌واڵه‌كه‌دا گوایا باسی بارودخی پێشمه‌رگه و بژێوی ژیانیان كراوه‌و به‌ڵام هه‌ر له هه‌وڵه‌كه‌دا باس له كۆنگره‌ی یه‌كێتی كراوه كه پێشتر كۆسره‌ت ره‌سوڵ گوتبووی كۆنگره بۆ به بنه‌ماڵه‌كردنی یه‌كێتی ناكه‌ین”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له یه‌كێتی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند پاش نامه‌كانی نێوان ” هێرۆ و كاك كۆسره‌ت” دۆخی یه‌كێتی به‌ته‌واوی تێكچووه، هیچ هیوایه‌ك نیه بۆ به‌ستنی كۆنگره به‌م دۆخه، بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌جێگای كۆنگره رێگای تر له‌ناو یه‌كێتی بگیرێته به‌ر و له پاش كۆبونوه‌ی هێرۆ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئاماژه‌ی جوڵاندنی هێز و به‌كار هێنانی هه‌یه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی، كه ئه‌مه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه بیرۆكه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده به‌ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ، شاناز ئیبراهیم به‌ته‌واوی ئاراسته‌ی ناو یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری تێكداوه، له‌ئێستاشدا كه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كان ده‌كرێت، به‌و واتایه‌یه كه بنه‌ماڵه‌ی ” ئیبراهیم ئه‌حمه‌د” ده‌یانه‌وێت یه‌كێتی له‌رێگایی هێز یه‌كڵا بكه‌نه‌وه‌و كه ئه‌مه‌ش وه‌ك كوده‌تایه‌ك به‌سه‌ر كاك كۆسره‌ت ئاماژه‌كانی ده‌ركه‌وتوون”.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ر به‌كار هێنانی هێز دژی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌لێت، كاك كۆسره‌ت تا ئه‌و كاته‌ی هێز بۆ كێشه‌كان به‌كار نه‌هێنرێت باوه‌ر ناكه‌م په‌نا بباته به‌ر هێز، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێز جوڵا بۆ یهكڵاكردنهوهی كێشه‌كان، ئه‌مه خیانه‌ت و ده‌رچوونه له یاسا و پره‌نسیپه‌كانی یه‌كێتی، بۆیه ئه‌وكات كاك كۆسره‌ت حه‌قی خۆیه‌تی وه‌ك یاخیبوان بیاناسێنێت، ئه‌وش په‌نا بباته به‌ر هێز”.