ئاسۆ مامەند: تا هەڵبژاردن دەبێت, هەڵەی 16ـی ئۆكتۆبەر راستكەینەوە
دوای ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاوكاری گرووپی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر كەركووك بەشێكی خاكی كوردستانیان داگیركرد, ئێستا خیانەتكاران دان بە هەڵەكەیاندەنێن دەڵێن كورد زیانی زۆری بەركەوتووە بە عەرەبكردن شارەكەی گرتۆتەوە.
ئاسۆ مامەند بەر پرسی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركووك لە میانەی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ چەند ئەندامێکی یەکێتی لە ئەلمانیا گوتوویەتی:” ئەو دۆخەی دوای 16ـی ئۆكتۆبەر هاتۆتە ئاراوە شەرمهێنەو كورد ڕووبەڕووی نەهامەیتەكی زۆر بووەتەوە, ئەمەش بە هۆی هەڵەیەكەوە بووە كە دەبێت تا پێشی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەم هەڵەیەمان راستكەینەوە ئەگینا دۆڕاوین.
بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركووك گوتوشیەتی:” ئێستا پرۆسەی بە عەرەب كردن لە زۆرێك لە گوندەكانی دەوورووبەری كەركووك سەنتەری كەركووك دەستی پێكردووە, جگە لەوەی ژمارەیەكی زۆری خێزانی كورد ئاوارەی شارەكانی دیكەی كوردستان بوونە, كە ئەمەش زیانێكی زۆر لە پێگەی كورد دەدات لە شارەكەدا.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە:” دەسەڵاتی سەربازی كەركووك لە ئێستادا هاوكار نیە, وە تەنانەت رێگریشە لەگەڕانەوەی ئاوارەكان و بوونەتە مایەی ترس لەسەر ئەوخەلكی كەركووك هەر بەو هۆیەشەوە ئاوارەكان ناتوانن بگەڕێنەوە.
ئاسۆمامەند دەشلێت:” دۆخی كەركووك بەو شێوەیە قبولكراو نیە, ئێمە هەلەیەكی گەورەمان ئەنجامدا ئەو دۆخەی لێوە هاتۆتە ئاراوە, بۆیە دەبێت هەڵەكە راستبكرێتەوە ئەگینا لە هەڵبژاردنی داهاتوو دۆڕاوینو دەكەوینە بەر رقی خەلكی كەركووك بە تایبەت كورد لەو شارەدا.