كه‌ماڵ كه‌ركوكی: رێگای هه‌ولێر-كه‌ركوك كرایه‌وه لای ئێمه گرفت نه‌ماوه
له باره‌ی كردنه‌وه‌ی رێگای هه‌ولێر-كه‌ركوك، به‌رپرسی میجوهری رۆژئاوای كه‌ركوك، رایدهگهێنێت.” وه‌كو نیازپاكی ئێمه رێگاكه‌مان لای خۆمان كردۆته‌وه و هیچ گرفتێك له ئارادا نیه.”
له‌و باره‌وه، (كه‌مال كه‌ركووكی) به‌رپرسی میجوهری رۆژئاوای كه‌ركوك، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند.” كه ئێمه وه‌ك نیازپاكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌واوی ئه‌و رێگه‌یه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵی ئێمه‌دایه، كرایه‌وه و هیچ گرفتێك نه‌ما، ته‌نها هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكی له‌به‌رده‌م بارهه‌ڵگره‌كان ده‌مێنێت، به‌ڵام دڵنیایی ئه‌وه‌یدا له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا ئه‌و گرفته‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
كه‌ركووكی دووپاتیشی كرده‌وه.” كه ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا به‌و شێوه‌یه نامێنێت، یان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، یانیش چه‌ندین رێگه‌ی دیكه هه‌یه بیگرنه‌به‌ر.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد.” بڕیاری كردنه‌وه‌ی رێگه‌كان، رێگه‌ی هه‌ولێر – مه‌خموور و رێگه‌كانی دیكه‌ش، كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌دایه، ده‌كرێنه‌وه و ئه‌وانیش هه‌وڵی جدی بۆ ده‌درێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” هۆكاری داخستنی رێگاكان و ئاڵۆزبوونی دۆخه‌كه ده‌گه‌ڕیته بۆ خیانه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی 16ى ئۆکتۆبەر، كه تێیدا رێگەی سەرەکی نێوان هەولێر- کەرکووک و مەخموور داخرا، ئێستاش ئه‌و به‌شه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌دایه كراوه‌یه.”