ماڵپهڕی accuweather شهپۆڵێكی تری باران بارینی چڕ كوردستان دهگرێتهوه
ماڵپەڕێکی جیهانی کەشناسی accuweather ئاشكرای دهكات.” كه هەرچەندە رۆژانی داهاتوو ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت، بەلآم لە 15ی ئازارەوە سەرلەنوێ شەپۆلێکییئ باران بارین شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.”
ماڵپەڕی www.accuweather.com کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاشکرای دەکات کە لە 15 ئازارەوە بۆ چەند رۆژێک سەرلەنوێ باران بارین لە شارەکانی هەرێم بە تایبەتی سلێمانی و هەڵەبجە و دەهۆک دەستثیدەکاتەوە.
ههروهها ماڵپەڕەكه ئهوهشی باسكردوه.” کە بارانبارینەکە چوار رۆژ دەخایەنێت.
ئەو شەپۆلە لە کاتێکدایە کە شەپۆلێکی گەورەی باران بارین لە هەفتەیەک پێش کۆتایی مانگی شوباتەوە ناوچەکانی هەرێمی گرتەوە تا سەرەتای مانگی ئازار و ئەو شەپۆلە بارانبارینە مەترسی وشکە ساڵی لە هەرێمی کوردستان دروخستەوە.