یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مشه‌و یاری هه‌یه‌ و ئه‌ركی ئاسان نیه‌

بریارە ئه‌م شه‌و لەیارییەكانی گەڕی (27)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و خیتافی رووبەرووی یەكترببنەوە و یارییه‌كه‌ش بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ئاسان نابێت.”

وه‌ك له‌ خشته‌ی یارییه‌كان هاتووه‌، ئه‌م یارییە له‌ كاتژمێر (10:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (سانتیاگۆ بێرنابیۆ) لەشاری مەدرید بەرێوەدەچێت و ریال مەدرید لە هەفتەی رابردوو لە كەتەلۆنیا بووە میوانی یانەی ئیسپانیۆل و بە ئەنجامی (1 – 0) و بەدۆراوی گەرایەوە مەدرید له‌ ئێستاشدا تیپەكەی زێدان ئێستا خاوەنی (51) خاڵە و پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە ، بەجیاوازی (15) خاڵیش لەدوای یانەی بەرشلۆنەی پێشەنگ دێت”.

لەم یارییە كرووس و مۆدریچ بەهۆی پێكانەوە بەشداری یارییەكە ناكەن ، ئەم یارییەش تەنها (3) رۆژ پێش یاری بەرامبەر یانەی پاریس سان جێرمانە كە بریارە لە سێشەممەی داهاتوو لە یاری گەرانەوەی قۆناغی (16)ـی چامپیۆنس لیگ بەیەكتر بگەن”.

Back to top button