كه‌سێك له‌ ماڵی خه‌زووری كوژرا و پۆلیسی زانیاری نوێ ده‌خاته‌ روو

دوێنێ ئێواره‌ كه‌سیك له‌ ماڵی خه‌زووری له‌ ناحیه‌یی دارەتووی سەر بە قەزای دەشتی هەولێر بە گوللە کوژرا.”

له‌و باره‌وه‌، (رائید هۆگر عەزیز) گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر به‌ میدیاكانی راگه‌یاندوه‌.” كه‌ لە ئەنجامی دروستبوونی کێشەیەکی کومەڵایەتی، هاونیشتمانییەک بە ناوی (ه.ر) لە ماڵی خەزووری کوژراوە، تا ئێستاش نه‌توانراوه‌ بكوژانی ناوبراو ده‌ستگیربكرێن.”

گوتەبیژی پۆلیسی هەولێر زیاتر گوتویه‌تی.” کە ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە کوشتنی (ه.م)  هەڵاتوون و دەستگیرانەکراون، ناوبراویش واتا كوژراو، خێزاندار بووە، دانیشتووی شارۆچکەی پردێ بووە و لە شارۆچکەی دارەتووی سەر بە قەزای دەشتی هەولێر لە ماڵی خەزووری کوژراوە.

Back to top button