به‌ ماسكێكی سرووشتی پێستت سپی بكه‌وه‌ و له‌ چرچ بوون بیپارێزه‌

ڤیتامین (c) یەكێكە لە ڤیتامینە پێویستەكان بۆ تەندروستی ، میوە و خۆراكە ترشەكان دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە ، دەتوانیت ئەم ماسكە ساددە و ئاسانە بۆ سپیكردنەوەی ڕوخسارت بەكاربهێنیت بۆ ئەوەی پێستت لە چرچ بوون پارێزراوبێت.”

ئەوەی پێویستت دەبێت بۆ دروستكردنی ئەم ماسكە:-
– یەك دەنك حەبی ڤیتامین C.
– یەك كەوچكی قاوە مەلهەمی گلیسرین یان دەتوانیت كەوچكێكی قاوە هەنگوین بەكاربهێنیت.
– یەك كوپ ئاوی دڵۆپێنراو.

هەنگاوەكانی چۆنیه‌تی ئامادەكردنی:-

سەرەتا پێویستە قتویەكی شوشەی ڕەنگ تۆخ بەكاربهێنیت بۆ گرتنەوە و ئامادەكردنی ئەم ماسكە بۆ ئەوەی پێكهاتەی ماسكەكە نەئۆكسێت ، ئێستا دەتوانیت دەنكە حەبەكە وورد بكەیت و لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكەدا تێكەڵاویان بكەیت و بیدەیت لە پێستی ڕوخسارت و ئەمە ماوەی سێ خولەك بە پێستتەوە بیهێڵیتەوە هەتا بە تەواوەتی وشك دەبێتەوە ،تەنها سێ خولەك بەسە بۆ وشك بوونەوەی ئەم پێكهاتەیە بە ڕوخسارەوە دواتر پێستت بە ئاو خاوێن بكەرەوە و بە خاولیەكی خاوێن پێستت وشك بكەرەوە .

Back to top button