به‌هۆی كحوله‌وه‌ ساڵانه‌ 4 ملیۆن كه‌س له‌ جیهان ده‌مرن

له‌ راپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هاتووه‌.” كه‌ ساڵانە بەھۆی خواردنەوەی كھولەوە 4 ملیۆن كەس گیان لەدەستدەدەن كە زیاترن لەو كەسانەی كە بەھۆی نەخۆشی ئایدزو سیلەوە گیان لەدەستدەدەن.”

بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان 200 جۆر نەخۆشی پەیوەندیان بەخواردنەوەی كھولەوە ھەیە، و راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردوە.” كە لە ساڵی 2015 دا بەھۆی خواردنەوەی كھولەوە 4 ملیۆن  كەس گیانیان لەدەستداوە، بەبەراورد بەساڵی 2014 د، دوو ئەوەندە زیادی كردوە.

هەروەها بەپێی راپۆرتەكە بەھۆی زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان و نەبوونی رێنمایی پێویست لەسەر مەترسییەكانی كحول، رێژەی مردنەكە روو لە زیادبوون دەكات، مردنەكانیش بەھۆی كحولەوە خۆی دەبینێتەوە لە روداوەكانی ھاتوچۆو نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە.”

بۆیه‌ پزیشكان له‌و باره‌وه‌، رێنمایی وورد ده‌ده‌ن و رایده‌گه‌ێنن.” كه‌ پێویسته‌ مرۆڤ خۆی بپارێزێت و له‌ خواردنه‌وه‌ی ماده‌ كهولیه‌كان دووربكه‌وێته‌وه‌.

Back to top button