مەترسیەكی گەورە ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە لە رۆژئاوای كوردستان پەیەدە سەرژمێری كردووە بۆ چەند ناوچەیەكی ژێر دەستی لە رۆژئاوای كوردستان و رێژەی كورد بەرێژەیەكی مەترسیدار دابەزیوە و بۆیە بریاری راگرتنی سەرژمێری داوە و هیچ یەكێك لە داتاكانی بڵاو نەكردۆتەوە.

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رۆژئاوای كوردستان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە خواكوڕكی راگەیاند لەدواین ئاماری كانتۆنی جزیری كە لەلایان پەیەدەوە ئەنجامدراوە، رێژەی كورد لەو شارە كوردیە بۆ ئاستی خوار %50 ی كورد دابەزیوە، ئەو ئەنجامەش چاوەروان كراو نەبووە، بۆیە پەیەدە بریار داوە ئەو ئەنجامە ئاشكرا نەكرێت،

 

ئەو سەرچاوەیەی خواكوڕك ئەوەشی راگەیاند، لە ساڵی 2010 رێژەی كورد لە %78 بووە و ئەو رێژەیە لە ماوەی 6 ساڵ دابەزیەوە  مەترسی لەسەر دیموگرافیای تەواوی رۆژئاوای كوردستان دروست كردووە.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە دەشلێت رێژەی كورد لە رۆژئاوای كوردستان لە بەرێژەیەكی مەترسیدار دابەزیەوە، لەدووساڵی رابردوو ئەو رێژەیە هەروادێت زیاتر دادەبەزێت، نموونەش بەمە دێنێتەوە، دەلێت لەعەقرین رێژەی عەرەب لە كەمینەیەكی بۆ ئاستی سەروی %40 بەرز بۆتەوە، رێژەی كورد بۆ خوار %50 دابەزیوە،

ئەو سەرچاوەیە دەشلێت لەئێستادا رێژەی كورد لەشارەكانی رۆژئاوای كوردستان رۆژ دوای رۆژ لە دابەزین دایەو لەجێگای ئەواندا عەرەبە رێژەكانیان بەرز دەبێتەوە،

چاودێرێكی سیاسیش پێی وایە دابەزین و بەرز بوونەوەی رێژەی عەرەب بەئامانجە و پشتێنەی عەرەبی  و تەعریبی بەشار ئەسەد لەسوریا لەرێگای پەیەدە و پەكەكە دەكرێت.

Back to top button