نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: 9 ملیۆن عێراق پێویستیان به‌هاوكاریه

ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له عێراق له‌باره‌ی دۆخی خه‌ڵكی عێراق هۆشدار ده‌دات و ده‌لێـ”8.7 ملیۆن عێراقی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پێویستیان به هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانه”.
هه‌ر چه‌نده له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆی عێراق كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری به‌رده‌وامی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له خێوه‌تگاكان و ئه‌و ناوچانه بده‌ن كه زۆرترین خه‌ڵكی هه‌ژار و لێقه‌وماوی تێدایه بكه‌ن، به‌ڵام ره‌وشه‌كه له‌وه خراپتره بتوانرێت وه‌ك پێویست به‌هانای هه‌موویانه‌وه بچن.
عێراق هێشتا له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانه و كململانێی تائیفی و شه‌ڕی گرووپه توندڕه‌وه‌كان و سۆزی ده‌سةڵاتداره‌كانی بۆ وڵاتانی دراوسێ، له‌مپه‌ری گه‌وره‌یان بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و بوژرانه‌وه درووستكردووه‌و به‌رده‌وام به‌غدا چاوی له ده‌ستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بووه تا هاوكاری بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له دواین كۆنگره‌ی دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی عیراق له كوه‌یت به‌رچاو كه‌وت.
به‌گوته‌ی به‌رپرسانی عێراقی، به‌تایبه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌هۆی وێرانبوونی به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی باكوور و رۆژئاوای عێراق و شه‌ڕی داعش، به‌غدا پێویستی به نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلاره تا ناوچه‌كان ئاوه‌دان بكاته‌وه‌و خه‌ڵكه ئاواره‌بووه‌كه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.