جارێكی تر حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق هیچ قیمه‌تێكی بۆ هێزه عێراقچیه‌كان دانه‌نا
پاش په‌سه‌ند كردنی پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی 2018 حكومه‌تی عێراق كه هه‌م له پرۆژه‌كه‌دا قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به پارێزگاكانی باكور ناوی هاتووه، هه‌م به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سه‌دا 17 بۆ سه‌دا 12 كهمكراوهتووه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كانی كوردستانی لێكهوتهوه، داوایی بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ده‌كه‌ن”.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئیتر هیچ شتێك نه‌ما به‌ناوی پێكه‌وه ژیان له‌عێراقدا، كۆتایی به مه‌بده‌ئی ته‌وافقی سیاسی هاتوو له عێراق دا و ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی كورد بیر له چاره‌سه‌رێكی تر بكاته‌وه له‌گه‌ڵ عێراقدا”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه حكومه‌تی عێراق هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی كوردی قبوڵنهكردوو، هیچ قیهمتێكی بۆ حزبه عێراقچیهكانیش دانه‌نا، له چه‌سپاندنی ده‌سته‌واژه ده‌ستووریه‌كان و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، چاودێرانی سیاسیش ئه‌مه به شكه‌ستێكی تر عێراقچیه‌كان داده‌نێن كه گه‌لی كوردستانیان خستۆته به‌رده‌م چه‌قۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، ئه‌وانیش به‌كه‌یفی خۆیان سوكایه‌تی پێده‌كه‌ن”.
هه‌ریه‌كه له گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و به‌رهه‌م ساڵح له‌ماوه‌ی رابردوو له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق دژی هه‌وله‌كانی سه‌ربه‌خۆ خوازانی كوردستان وه‌ستانه‌وه، تا ئاستی فرۆشتنی كه‌ركووك، دژی سه‌ربه‌خۆخوازان وه‌ستان، به‌ڵام پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر عێراق نه‌ك هیچ نرخێكی بۆ عێراقچیه‌كان دانه‌نا به‌ڵكو هه‌رێمی كوردستانیشی له‌قه‌واره‌ی سیاسی و بودجه‌شی له پرۆژه یاسادا كه‌م كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك، رۆژانه گالته به خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن له‌ژێر ناوی وردبینی له وه‌زاره‌ته‌كان”.