به‌وێنه‌وه. فڕۆكەیەكی نەناسراو تەنێكی نەناسراویان فڕەداوەتە خوارەوە ئاسایش زانیاریی ئاشكرا ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/04/4236543677.jpg)
دوای ئەوەی دوێنێ ئێوارە لە سنوری پشدەروو قەزای راپەڕین, فڕۆكەیەكی نەناسراو تەنێكی نامۆی فڕەداوەتە خوارەوە ئاسایش زانیاری لە بارەی تەنەكە ئاشكرا دەكات.
مقه‌ده‌م (محه‌مه‌د فازڵ)، لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: “ئێواره‌ی دوێنێ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو جۆره شتێك كه له شێوه‌ی دیناری ئاسنی پێشوو ده‌چێت و ڕه‌نگی ڕه‌شه، له ئاسمانی سنووری ڕانیه‌وه به‌ردراوه‌ته خواره‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌نه فڕێدراوه‌كه، هیچ مه‌ترسییه‌كی نیه. هاوكات بۆ ناسینی ئه‌و جۆره شته و ئاشكراكردنی فڕۆكه‌كان كه سه‌ر به چی وڵاتێكن و به چی مه‌به‌ستێك ئه‌و ته‌نه‌یان فڕێداوه، سه‌رووی خۆیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی ئه‌نجام و وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ئاشكراشی كرد، به‌ده‌ر له‌وه‌ش له‌و ڕۆژانه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌و فڕۆكانه‌وه له به‌نداوی چوارقوڕنه و دوكان، ته‌قه له ڕاوچییانی ماسی كراوه.