به‌په‌له‌… ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌ بڕیاری خۆیان له‌باره‌ی بودجه‌وه‌ ده‌ده‌ن

بڕیار وایه‌ ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان کۆببێتەوه‌ و لەبارەی پەسندكردنی بودجە و بێ به‌شككردنی كورد له‌ هه‌موو یاساو پڕۆژه‌كه‌ و حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی ده‌بێت.”

به‌پێی زانیارییه‌كانی، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و لە کۆبوونەوەكه‌ش، باسی چەند تەوەرێك دەکرێت یەکێك لەو تەوەرانە وەڵامدانەوەی حکوومەتی عێراقە لەبارەی گوێنەگرتن لە كورد و جێگیر نەكردنی داواکانی لە پرۆژەیاسای بودجە و هەروەها تێپەڕاندنی بودجە لە پەرلەمانی عێراق”.

هه‌روه‌ها، كۆبونه‌وه‌كه‌ باس له‌ بەشداریكردنی شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەی ئاسایشی میونشن و دیدار و چاوپێكەوتنەكانیان تاوتوێ دەكات.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیارە دوای كۆبوونەوەكە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامبدات و ته‌واووی وورده‌كارییه‌كان روونبكاته‌وه‌ و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان له‌و باره‌وه‌ بداته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” له‌ دانبیشتنی دوێنێی پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ و بێ گوێدان بە داواكانی كورد. پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018 پەسندکرد و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش کۆبوونەوەکەیان بایکۆتکرد.

Back to top button