به‌ وێنه‌…كیم كارداشیان و خوشكه‌كه‌ی لێك زیزن و حه‌سودی به‌یه‌كتری ده‌به‌ن

كیم كارداشیان و خوشكه‌كه‌ی به‌ شه‌ڕ هاتن و له‌ ئێستا په‌یوه‌ندییان زۆر خراپه‌ و لێك زوویرن و ماڵباته‌كه‌شیان به‌م كاره‌ دڵته‌نگبوون و نارازین له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی نێوانیان.”

به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ، كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن.” كه‌ كیم كارداشیان و خوشه‌كه‌كه‌ی به‌ نێوی كینداڵ، لێك توڕه‌ن و بووه‌ به‌ شه‌ڕیان و له‌ ئێستادا په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه‌ نیه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌میشه‌ پێكه‌وه‌ له‌به‌رچاوى كامێراكان ده‌رده‌كه‌ون و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وێنه‌ پێكه‌وه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ڵام له‌ ڕاستیدا كیم و كێنداڵ لێك زویرن و هۆكارى خراپى په‌یوه‌ندییه‌كه‌شیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئیره‌یى له‌ ڕاده‌به‌ده‌رى كێنداڵ بۆ خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ى.”

ئه‌و سه‌رچاوه‌یی هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ كێنداڵ رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ كیمى خوشكى بۆ كارى نمایشكارى چیتر ته‌مه‌نى گونجاو نییه‌ و پێى وایه‌ به‌ هۆى كیمه‌وه‌ ئه‌م ناتوانێت سه‌رنجى برانده‌ به‌ناوبانگه‌كان و خه‌ڵكى ڕابكێشێت.”

ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ.” كیم كارداشیان و خوشكه‌كه‌ی له‌ ئێستادا كاری نمایشی و مۆده‌ ده‌كه‌ن و ناوبانگێكی زۆریان هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و زۆرێك له‌ كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ ستایلییه‌كان كارییان پێیان ده‌بێ و بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆریان له‌و كاره‌ ده‌ستكه‌وتوه‌.

Back to top button