كۆسره‌ت ره‌سوڵ په‌یامێك بڵاو كرده‌وه، هۆشداری ده‌دات
جێگری سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان” كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی” له په‌یامێكی دا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی راپه‌رینی 1991 په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه له په‌یامه‌كه‌دا، رایگه‌یاند”پاش تێپه‌ڕبوونى ئه‌و ماوه زۆره به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕین و سه‌ره‌ڕاى رووخانى رژێمى به‌عس و پاشان هه‌ڵبژاردنى چوار خولى په‌رله‌مانى و دامه‌زراندنى چه‌ندین كابینه‌ى حكومه‌ت له هه‌رێمى كوردستان، جه‌ماوه‌رى گه‌له‌كه‌مان ژیانێكى پڕ ناخۆشى و زه‌حمه‌ت به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ده‌ستى خزمه‌ت و ئاوه‌دانیمان به‌به‌راوورد به پێش چه‌ند ساڵى ڕابردوو كورتتر بۆته‌وه. دواتریش هاتنه پێشى قه‌یرانى ئابوورى و شه‌ڕ له‌دژى تیرۆرستانى داعش یه‌خه‌ى پێ گرتووین كه ئه‌وه‌ش هێنده‌ى تر له توانا ماددى و ئابوورى و مرۆییه‌كانى كه‌م كردووینه‌ته‌وه”.
هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌شلێـ”سه‌ربارى ئه‌مانه‌ش به هۆى ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسیه ناجێگیره‌ى كه‌له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى بۆمان هاتۆته پێش و پهیوهندیهكانمانى بۆ لاوازترین ئاست هێناوه‌ته خواره‌وه و گووشارهكانیان له‌سه‌رمان چه‌ند هێنده توندتر كردووه، دیاره ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانى هه‌ر تاكێك درووست كردووه”.
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت: “خۆڕاگریی كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان سنوورى دیاریكراوى خۆى هه‌یه‌و هه‌تا بێت بارودۆخه‌كه ڕوو له هه‌ڵاوسانى زیاتر دهكاو له گرێژنه ده‌رچوونیشى ئه‌گه‌رێكى دوور نیه، بۆیه ئێمه لێره‌وه داوا لهكاربهدهستانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه هه‌رچى زووه به‌ده‌م داواكاریه‌كانى شه‌قام و مووچه خۆرانه‌وه بچن و ژیان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان بۆ مسۆگه‌ر بكه‌ن و ده‌ستى ئاوه‌دانى بگه‌یه‌ننه هه‌موو جێیه‌كى خاكى كوردستان”.